یەکێتی و پارتی ئەگەر نەگۆرین با دلنیا بن دەروخێن

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2021-11-10     499

ئەوەی لە کوردستاندا هەیە حکومرانی نییە، بەلکۆ هەرکەس بۆخۆیەتی. دەنگی نارازی کۆمەلانی خەلکی کورستانیش هاتا دێت پەنگ دەخوات و گەشە دەگات. ئەگەر یەکێتی و پارتی بەدەم داخوازیەکانی خەلکەوە نەچن ئەم بلێسانە زوو یان درەنگ دەبنە ئاگرێکی گەوەرە و  تەر و ووشکی کوردستان بەیەکەوە دەسوتێنن.

یەکێتی و پارتی یان دەگۆرێن یان دەبێت چاوەروەنی ڕوخان بکەن. دلنیابن، هێزی چەکداری کوردستان  تەقە لە خەلکی کوردستان ناکات بۆ بەرگری لە ئێوە. ئەو بەشە کەمەش کە ئامادەن تەقەبکەن، چونکی چارەنوسیان بەسەرکردەکان بەستراوە، هاوشێوەی فیدایەکانی  سەدام  و گاردی کۆماری سەردەمی سەدام ناتوانن بەرگریتان لێبکەن.

ئێوە کەی تێدەگەن کاتێ گۆڕانکاری جدییە! خەلك بارەگای حیزبەکانی سوتاندن، بایکۆتی هەلبژاردنیان کرد، ئیستاش کۆچی بەکۆمەل دەکەن، کەچی ئێوە هەر دەتوانێ بەهەمان شێوەکاری ڕابردوو کار بکەن. ئەمە هەتاسەر بەردەوام نابێت.

ئایا پارتی و یەکێتی لەخۆیان پرسیە چەند تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە، گۆڤار، مالپەر و پەیجیان هەیە و مەسەرفی ئەمانە چەندە؟ ئایا یەکێتی و پارتی پێوستیان بە ڕۆژنامەی مەرکەزی حیزبە؟ بۆ هەلومەرجی کوردستان وەك ساڵی ١٩١٧ ڕووسیایە هەتا هاوشێوەی  پرافدەی بەلشەفیکەکانی روسیا ئەوانیش ئۆرگانی ناوندی حیزییان هەبیت؟ بۆ کۆتایی بەم مۆدیلە لە ڕاگەیاندن ناهێنن و هاوشێوەی ولاتانی پیشکەوتو ، کەنەدا، ئوسترالیا، سوید،... تاد ڕاگەیاندنێکی پالپشتی لێکراوە دروست ناکەن و تێچوی ئەم ڕاگەیاندنە زەبەلاحە و بێناوەرۆکەتان بخەنە خزمەتی پەیداکردنی هەلی کار یان خوێندنی زانکۆکان.

ئایا یەکێتی و پارتی لە خۆیان پرسیوە، چەند لق، ناوچە، مەلبەند، کۆمیتەوە، سکرتاریەت، مەکتەب، ...تاد هەیە و مەسرەفی بەرێوەبردنی ئەو هەموو ناوەندە چەندە ؟ ناکرێ ژمارەی ئەم دەزگایانە  هەر هیچ نەبێت لە ئێستادا بکەنە نیوە و بە تێپەربوونی کات هیچیان نەمێنێن و ئەو داهاتەی لەم ڕیگایە دەست دەکەوێت  بکەنە خزمەتی تەندروستی.

ئایا یەکیتی و پارتی ناتوانن  دەزگایەکی ڕێك وپێکی بیمەی بێکاری بەستانداری جیهانی دابنێن، ناتوانن دەزگایەکی سوشیالی ڕیك و پێك بەستانداردی جیهانی دابنێن ؟ ئایان ناکرێ دەستهەلگرن لە بازار و قۆرغکردن بازرگانی لە لایەن کەسوکار و حیزبیەکان، ئایا ناتوانن یاسەیەکی باج بەستانداری جیهان دابنێن و لەم ڕێگایەوە برەپارەیەکی باش لە خواپێداوەگان وەرگرن بەرامبەر بە تەئمینکردنی ئاشتی کۆمەلایەتی بۆیان؟

ئایا یەکێتی و پارتی ناتوان کۆمپیالە و بۆندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکەن بەقازانجێکی گونجاو بیدەن بەسەرمایەدارانی ناوخۆی کوردستان و عیراق؟ ئەم برە قەرزەی لەم ڕێگایە دەست دەکەوێت لە پرۆژەی پەیداکردن هەلی کار و دروستکردنی ژێرخانی کۆمەلگا سەرفبکریت ؟

ئایا ناتوانن سەنتەری پەیداکردنی هەلیکار (Human resource center) لەهەرشارێك دابنێن  و ئەوەی بەدوای کار یان کرێکار  دەگەرێت لەم شوێنانە ناوتۆمار بکەن واز لە خزم خزمێنە، واستە، بەرتیل، تەزویر و حیزبایەتی بهێنرێت ؟

ئایا ناتوانرێ شارەزایانی بواری ئابوری کۆبکرێنەوە، بۆ ئەوەی رێگاچارەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هاولاتی متمانەی بەدەسەلات بێت و پارە و داهاتی لە بانکەکان دابنێ، ئیش بە چەکی بانکی و کۆمپیالەی بانکەکان  بکرێ و هێواش هێواش واز لە بەکارهێنانی پارەی کاش (نەختینە) بهێنرێت و بەمەش تارادەیەکی باش کێشەی سیولەی پارە چارەسەر بکرێ ... ؟  ئایا ناکرێت بیرلەوە بکرێتەوە کە چۆن بازاری ناوخۆی کوردستان گەرم بکرێت و فرەستی کاری زیاتر دابین بکریت؟
ئایا ناکرێت، هێدی هێدی ژمارە چەکدارەکانی دەورەبەرتان و میلشیای حیزبی کەمبکەنەوەو  ئەوەش دەمێنێتەوە بکرێتە سەربازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؟

ئەمانەی باسمکردن و سەدان کاریتریش هەر ئەمرۆ هەمووی یان بەشێکی دەکرێت  و کردنەکەشی  دەچیتە خانەی خزمەتی خەلکی کوردستان و سەقامگیری  دەسەلات و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.

یەکێتیی پارتی پێویستە خشتەیەك دارێژن بۆ ئەو کارانەی کە سالانە دەیکەن بۆ ئەوەی بە پلانێکی  تۆکەمە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا  مۆدیلی حوکمرانی و حیزبایەتی لە کوردستان بگۆرێت. ئەوەی لە کوردستاندا هەیە حکومرانی نییە، بەلکۆ هەرکەس بۆخۆیەتی. هەر بۆیە، ئەگەر پارتی و یەکێتی نەگۆرێن، ئەوا دلنیابن دەروخێن.

 

نوەسەری ئەم بابەتە پرۆفسۆری یاریدەرە لەزانکۆی لۆریە، واترلو ، کەنەدا

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×