"نۆرە" بەدیلی یەکێتی و پارتیە
د. عەبدولڕەحمان مەولود
2021-10-01   942
نوون، بۆ نەوەی نوێ و نارازیەکان.
ئۆ، بۆ
گۆرانخوازە ڕاستەقینەکان.
واو، بۆ
لاهور و بەرهەم.
ئەم
کورتکراوانە بەیەکەوە و بەزیادکردنی یەك بزوێن دەبێتە " نۆرە". کە پراو
پریش ناوێکی بەجیێە بۆ سەردەمێکی نوێ لە سیاسەتکردن لە کوردستان.
با ئەوە
ڕوون بکەمەوە بۆ چی من پێم وایە نۆرە دەبێتە بەدیلی یەکێتی و پارتی.
بەهەر
پێوەرێك حوکمرانی ٣٠ ساڵەی یەکێتی و پارتی بپێوی، بۆت ڕوون دەبێتەوە کەوا ئەم دوو حیزبە شکستی تەواویان هێناوە لە
بەرێوەبردنی سەردەمیانەی کۆمەلگای کوردستان. لێرەدا زۆر بەکورتی پێنچ بواری ستراتیجی ئەم شکستە دەستنیشان
دەکەین.
1.شکستی سیاسی
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە جیبەجێکردنی مادەی ١٤٠.
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە پاراستنی ئەو ناوچە کوردستانیانیەی پێشمەرگە بەخوێن لە چنگی داعشی پارستبوو/دەرهێنابوو.
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە یەکخستی خاکی هەرێمی کوردستان.ئێستا سالی ٢٠٢١ یەکە ، کەچی هەروەك سالی ١٩٩٦، هەرێمی کوردستان دوو زۆنەوسنووری نیوانیان دێگەلەیە. هەرێمی کوردستان سەرزەمینێکی پچر پچرە و یەکگرتوو نییە.
2.زمانی کوردی
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە یەکخستنی زمانی کوردی.
3.شکست لە کێشە نەتەوەیەکان.
کورد نەتەوەیەکی جیاوازە لە نەتەوەکانی
دەوروبەری و کوردستانیش وولاتێکە، یەك زەمینی یەکگرتوو، بەسەر چوار ووڵات
دابەشکراوە.
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لەوەی داوا لەو وولاتانە بکەن کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە کە نەتەوەی کورد وەك نەتەوەیەکی جیاواز بناسن. یەکیتی و پارتی هیچ ڕۆژێك بە دەسەلاتدارنی ئێران و تورکیایان نەووت، ئێمەی کورد جیاوازین لە ئێوە. پێیان نەوتن نکۆلی کردن لە هەویەتی کوردی لە وولاتەکەتان کارێکی دروست نییە.
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لەوەی بەبەردەوام داوا بکەن چارەی کێشەی کورد لەو وولاتانە بەشەڕ لەگەل کورد نییە، پێیویستە ئەم کێشانە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. پێیان نەووتن تەنها ڕێگای ئاشتی، تەبایی و بەیەکەو ژیان ئەوەیە کە هەموومان جیاوازیەکان بناسین و هەولبدەین بە ڕێگای ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەین.
4.شکست لە بەرێوەبردنی کۆمەلگای کوردستان
یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە بەرێوەبردنی سەردەمیانەی
کۆمەلگای کوردستان. خەلکی کوردستان دەپرسن ئەوان نەوت دەفرۆشن یان نەوت دەکرن؟ چۆن دەکرێ تۆ نەوت بفرۆشی و هەر قەرزاریش بیت
لەم بازرگانییە؟ چۆن دەکرێت دوای ٣٠ ساڵ لە حوکمرانی کوردی، هاووڵاتی کوردستان ئاو،
کارەبا،... تاد نەبێت. خەلکی کورستان داوایان نەکردوە، حکومەتی هەرێم چارەسەری
شێرپەنجە بدۆزیتەوە، یان هەر شتێکیتر کە چارەی نییە ئەوان چارەی بکەن. بەلام،
کارەبا کە زیاتر لە سەد ساڵە هەیە بۆ دەبیت لە کوردستان ببیتە مەتەڵ!
5.یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا لە پێشخستنی کوردستان
چۆن دەکرێت
دوای ٣٠ ساڵ لەدەسەلاتی کوردی، سەرچاوەی سەرەکی داهاتەکان هەر بازرگانی دەروازەکان
و گومرگ بێت؟ کوا پیشەسازیتان؟ کوا سیستەمی بانکیتان؟ کوا
سیستەمی ئایتی تان؟ کوا سەنتەرەکانی لێکۆلینەوەی زانستیتان، ... تاد.
پارتی
دەتوانێ یەکێتی بە هۆێ ئەم شکستانە باسکران بزانێ. بەهەمان شێوە، یەکێتیش دەتوانێ
پارتی بەسەرچاوەی هەمو شکستەکان بزانێ. بەلام، ئەوەی گرنگە لە کۆتاییدا یەکێتی و پارتی شکستیان هێنا
لەچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سەرەوە.
ئەو بابەتە
ستراتیجییانەی سەروە پێویستی بەچارەسەرە. ئەم چارەسەرەش بە یەکێتی و پارتی ناکرێت. کوردستان پێویستی بە هێزی سایسی نوێیە.
دوای ٣٠ ساڵ لەحوکمرانی یەکێتی و پارتی، کوردستان پێویستی بە بەدیلی یەکێتی و پارتییە.
بەدیلێك کە بە میسۆدێکی (method) جیاواز لە یەکێتی و پارتی کار
لەسەر ئەو بابەتانەی سەروە کار بکات. بەدیلێك لە فکری ئەوەدا بێت لە ڕێگای بە پیشەسازیکردنی کوردستان ،نەك بە پشت بەستن
بە بازرگانی دەروازەکان و گومرگ ،کوردستان
بکاتە بە هەرێمێکی پێشکەوتوو.
هەمو ئەو هێزە سیاسیە نوێیانەی لە دەییەی
ڕابردوو سەریان هەلداوە ، هەریەك بەتەنها، نەبوون بە بەدیلی تەواوی یەکێتی و
پارتی.
بۆ یەکەم
جار لە کوردستان چانسی ئەوە هەیە بەرەیەکی سیاسی نوێ پێك بێت کە ببێتە بەدیلی
یەکێتی و پارتی و جێگای متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستانیش بێت. ئەم بەرەیەش
دەتوانێ پێك بێت لە رەوتەکەی كاك لاهور ، رەوتەکەی
دکتۆر بەرهەم، نەوی نوێ، پەرلەمانتارە نارازیەکانی بەغدا و کوردستان، بەشێك
لەگۆران، تاد.
هێزەکانی
ناو نۆرە تەواوکەری یەکتر دەبن. بەیەکەوەوە دەتوان هێزو پشتیوانی جەماوەری،
دبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودولەتیەکان و میدیا بۆ ئەم هێزە نوێیە دەستبەر بکەن.
بەیەکەوە دەتوانن متمانەی جەماوەریش بۆ سیاسەت و سیاسیەکان بگەرێنەوە. هەریەك لەو
هێزانە تایبەتمەندی خۆیان هەیەو گوڕو توانای تایبەت دەبەخشن بەم ڕەوتە نوێیە.
ئەو هێزانە ئەگەر هاوکاری یەکتربن ، ئەگەر
سەرکەون بەسەر ئەو جیاوزە کەمەی لە نێوانیاندایە، ئەوا بۆ یەکەم جار لە مێژووی
نوێی کوردستان بەدیلی یەکێتی و پارتی دروست دەبێت. هیوادارم وابکەن.
لەئەگەر
دروستبوونی نۆرە، کوردستان دابەش دەبێت بەسەر سێ بەرەی سیاسی سەرەکی:
1.کۆنەپارێزەکان. کە بریتی دەبێت لە پارتی و ئەو یەکێتیانەی پارتیین، یان مەیلی پارتیبونیان هەیەو لەبەر عەیبەی کۆمەلگا نابن بەپارتی. ئەمانە بەگۆرانێکی کەم لەناوی پارتی زۆر ناخایەنێ بەئاشکراپابەند بوونی خۆیان بە پارتی ڕادەگەێنن. ئەم گۆرنکاریە دەکرێ هاوشێوەی ناو گۆرینی پارتی بێت کە لەکاتی یەکگرتنی پارتی و حسك بۆ ماوەیکەی کەم روویداو لە سالی١٩٩٢.
2.نوێخوازکان.ئەم بەرەیە " نۆرە" نوێنەرایەتی دەکات.
3.ئیسلامیەکان. ئەمانەش کۆنەپارێزن،بەلام، پێچەوانەی بەرەی یەکەم، کەوتاری سیاسیان تێکەلێکە لە دین، کوردایەتی و ترادیسیۆن، وتاری سەرەکی ئەم رەووتە خەست دەکرێتەوە لەسەر دین.
سەرکەوتنی
ژماریەك لەو کەسانەی نوێنەرایەتی نۆرە
دەکەن لە شێوەی جۆاراوجۆر بۆ پەرلەمانی عیراق ، هەنگاوەکانی دروستبوونی ئەم بەرەیە
خێراتر دەکات. ئەم کارە خۆرسکانە روونادات. ئەوانەی لەبیری ئایندەی کوردستان
دەکەنەوە، پێویستە هەنگاو بەو ئاراستەیە هەلگرن. ئومێدەرام هێزەکانی ناو ئەو بەرەیە بەشێوەیەکی
جدی لەم پێشنیارە بڕوانن.