هەندێك زیاتر لەوەی شێخ ئەدەهەم بارزانی ووتی!
د. عەبدولڕەحمان مەولود
2021-11-20   706
سەرەتا
دەستی شیخ ئەدهەم بارزانی خۆش بێت کە وەڵامی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا
دەداتە. ئەم وەڵامە گرنگە لە کاتێکدا دەزگا رەسمی و نارەسیمەکانی کوردستان دەیان و
سەدان لێداونی نەژادپەرستانەیان بەسەر تێپەر دەبێت بێ وەڵامدانەوە.
کەسێك
کاتێك نکۆلی لە بوونی خەلکیتر بکات ئەوا راسیزمە، نەژاد پەرستییە. هەر بۆیە، خلوسی ئاکار لە زۆر شوێنی ئەم گۆیی
زەوەیە، ئەگەر بێت و ئەم قسەییەی بکردبایە ئەوە بە تاوانی راسیزم و نەژاد پەرستی
دەدرا بە دادگا.
ئێمەی کورد
لەگەل گەلی تورکیا، ئەو شتانەی کۆمان دەکاتەوە زۆر زیاتر لە جیاوازیەکانمان. تا
رادەیەکی زۆر کەلتوری لەیەکچومان هەیە، سەدان ساڵە بەیەکە دەژین، دینی زۆرینەی
میلەتەکەمان هاویەکە، چێژ لە موسیقا و
خواردنی یەکتر دەبینین، هاتوچۆ بازرگانی لە نێوانماندایە، ...تاد. لە قازانجی هیچ لایەکمان نییە نژادپەرستی بەهێز
بکەین.
خلۆسی
ئاکار، کە تۆ نکۆلی لە بوونی ئێمە دەکەی، لە هەموو شتێك ئاسنتر بۆ ئێمەش ئەوەیە نکۆلی
لە بونی تورك بکەین و بلێین چش لەتورك،
ئامەنە تەتەر و مەنگۆلن و هەر بەخێڵ ماون و مێشکیان گەشەناکات ناتوان وەك ئینسانی
ئەم سەردەمە بیربکەنەوە. ئێمەش دەتوانن ڕایەگەێنن بۆ هەمو دونیا کە ئامادەین دەست
لەگەل شەیتان تێکەلبکەین دژ بەئێوە. بەلام ئێمە نەو قسانە دەکەین و نە ئەو کارانەش
دەکەین، چونکە دەزانین راست نییە.
ئێمە کوردین،
جیاوزاین لە تۆی تورك، هەروەك جیاوازین لە فارس، عەرەب ئینگلیز، فەرەنسی،
ئەلەمانی، ...تاد. ئێمەی کورد پێمان وانیە
لەهیچ کەسی ئەم گۆیی زەویە باشتر بین ، بەلام لە هیچ کەسیش کەمتر نیین، تەنها
جیاوازین، بەو هیوام ڕۆژێك بێت تۆش ئەم
ڕاستیەی ببینی.
ئەگەر
دەسەلاتی کوردستان پێی وابی وەلامدانەوەی ئەم جۆر لێدوانانە گرژی زیاد دەکات و
ئێمە پێویست ناکات قسەبکەین، با دلنیابن، وەلامنەدانەوەشی دەبێتە بەکەم زانینیان.
هەرێمی کوردستان پێوستە بەزمانێکی سیاسی دور لە گرژی لێداوان لەسەر ئەو بابەتانە
بدات، هەر ئەوەندە بلێ " ئەم جۆر لێدوانانە خزمەت بەکەس ناکات"، ئیتر
ئەوان تێدەگەن.