روسیا - ئۆکرانیا، تورکیا - کوردستان

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2022-03-05     633

لەشەری نێوان بلۆکی ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوایاکان سەرکەوتن. دەرئەنجامی شکستی بلۆکی ڕۆژهەلات بووە دارمانی هەمووو ئەو وولاتانەی سەر بە بلۆکی رۆژهەلات بوون. لە ئەوروپا،  یوغسلافیا بوو بەچەندین پارچە، سیستەمی سیاسی رۆمانیا و بۆلگاریا گۆڕان، ئەلەمانیای ڕۆژهەلاتی کۆتایی هات، تاد. لە کێشوەرەکانی تریش هاوشیوەی ئەوروپا  نزیك هەمو ئەو ڕژێمانەی سەر بەکوتلەی ڕۆژهەلات بوون کۆتاییان پێهێنرا. دارمانی کوتلەی ڕۆژهەلات هەر تەنها لەسنووری وولاتانی دەرەوەی یەکێتی سوڤیەت نەوەستا،  کار بە شوێنك گەیشت چەندین پارچەش لە یەکێتی سۆڤیەت کرانەوە و بوون بەدەولەتی سەربەخۆ و سەربەناتو. 
هیچ سەرکەوتنێك/ شکستێك هەتا سەر نییە. لە ئێستادا روسیا تەجاوزی ئەو شکستەی کردوە کە لە نەوەداکاندا بەسەریدا هات. هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەکرێت لەم چوارچێوەیە لێکبدریتەوە. واتە تۆلە سەندنەوەیە، هەستانەوەیە.  ڕاستە لە ئێستاشدا ڕوسیا بەتەنیا توانای هێزی ناتوی نییە. بەلام، ئەوان، واتە روسیەکان دەرکیان بەوەکردوە دەتوانن لە ڕۆژئاوایەکان تێکبدەن. ئەمەش هێزی روسیایە و هەر داخوازیەکیش روسەکان هەیان بێت بەسەر ڕۆژئاوای دەسەپێنن. لە ئێستادا هەمو ڕۆژئاوا هیچیان بەرامبەر بە روسیا پێناکرێت. چونکی لەئەگەری شەری ناتۆ و روسیا، ولاتانی سەربەناتۆش بەئەندازەی روسیا زەرەرمەند دەبن. 

ئێمەی کورد دەتوانین چی لە شەری نێوان ڕۆسیا/ ئۆکرانیا فێربین؟
تورکیا سەرەکیترین رێگرە لە بەردەم خەوەنی کوردە لە ئازادی و پێکهێنای دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان. ئەگەر لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو هەرچی هەمان بوو و نەمانبوو خرابێتە خزمەتی دەلەوتی تورك بۆ خۆ پارێزی لەشەری دەولەتی تورکیا، لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتوە دەرك بە توانایی خۆمان بکەین. هاوشێوەی روسەکان کە توانایان بەرامبەر هەموو خۆرئاوا سنوردارە، بەڵام دەتوانن لێیان تێکبدەن. ئێمەی کوردیش دەتوانین تورکیا بە چۆك دابێنین و تەجاوزی ژێر دەستەیی تورکیا بکەین. ئەمەش لەبەرئەوەی دەتوانیین لە تورکیا تێك بدەینن ئەگەر پێوست بکات. ئەمەی ووتم بۆ عیراقیش هەر ڕاستە. 
مەبەستی من لێرەدا ئەوە نییە، ئێمە شەر لەگەر تورکیا یان عیراق دابگیرسێنین.  بەڵام مەبەستمە هەست بەتوانایی خۆمان بکەین. پێویستە  تێبگەین کە شکست و سەرکەوتن بۆ هیچ کەس و دەولەتێك هەتا سەر نییە، تێبگەین بەرابەری هێز تەنها فاکتەری سەرکەوتن نییە لەشەر، بەلکۆ چ زیانێك دەتوانی لەنەیارەکەت بدەیت ئەمەش فاکترە.  ئەمە ئەو وانانەن ئێمەی کورد پێویستە لەشەری نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا (ئۆکرانیا) تێیبگەین. 


دکتۆر عەبدولڕەحمان مەولود 
پرۆفسۆری یاریدەدەر - زانکۆی لۆریە، واترلۆ - کەنەدا

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×