ئەم وتارە نوسەری کوەیتی ناصر المطیری نوسیوێتی و لەبەر گرنگی زانیاریەکان، بە پێویستم زانی بیکەم بە کوردی. وەکودەگێڕنەوە: وشهد شاهد من أهلها.
ڕوانینێکی واقیعبینانە بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برا فەلەستینیەکان، خودا بیانپارێزێت.
١ - فەلەستینیەکانی کوەیت لە کاتی داگیرکردنی کوێتدا پەیوەندیان بە سوپای عێراقەوە کرد، هەرچەندە ئێمە هەموو ئیمتیازێکمان بۆ فەراهەم کردبوون، بەڵام غەدریان لە خەڵکی ئێمە کرد. دوای ئازادکردنی کوێت، دەسەڵاتدارانی کوەیت ٣٢٠ هەزار فەلەستینییان بۆ ئوردن دەرکرد و خێزانەکانیشیان لە پشتیوانی دارایی بێبەش کران. سەرۆکی کۆچکردوی فەلەستین یاسر عەرەفات کە دەرچوی زانکۆکانی کوەیت بوو، لە کاتی ڕزگار کردنی کوەیت دا، پشتیوانی لە سەدام کرد.
٢ - لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٧٠ تێکڕای گروپە فەلەستینییەکان لە دژی حکومەتی شا حوسێن سەرۆکی کۆچکردووی ئوردن ڕاپەڕین و سەرۆک وەزیرانی ئوردن ( وصفي التل)یان لە قاهیرە تیرۆر کرد. سوپای ئوردن و هێزەکانی بەدو توانیان ئەو ئاژاوەگێرییە خامۆش بکەن، زۆر بەداخەوە زۆرێک لە ئەندامانی گروپە فەلەستینیەکان کوژران.
٣ - لە ساڵی ١٩٨٣ کێشە کەوتە نێوان هێزەکانی فەتح بە سەرۆکایەتی یاسر عەرەفات سەرۆکی کۆچکردو، بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی کە لایەنگری حکومەتی سەدام حوسێن بوون ، بووە هۆی شەهید بونی زۆرێک لە کادیرانی فەتح، لەوانە عزالدين قلق لە پاریس، ئەلحەمامی لە لەندەن و هتد.. لە ساڵی ١٩٩١ هەواڵگری سەدام یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی فەتح ئەبو ئەیادی تیرۆر کرد، لە ڕێگەی حەمزە ئەبوزەیدەوە، کە بەکرێگیراوێکی هەواڵگری عێراق بوو.
٤ - گروپە فەلەستینیەکان ڕێگای دوژمنایەتییان لەگەڵ ڕژێمی حافز ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا هەڵبژارد، ئەمەش بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی خوێناوی لە ناو ئۆردوگا فەلەستینیەکان لە لوبنان دا، ئەوکات پێی دەگوترا کۆمەڵکوژییەکانی تەل زەعتەر، کە بوە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٥٠ هەزار فەلەستینی.
٥ - هێزه کانی فه تح به سه ڕۆکایه تی سه ڕۆکی کۆچکردو یاسر عه ره فات، لوبنان یان کرده شانۆی یه کلاکردنه وه له گه ڵ گروپە فەلەستینییەکانی تر، کە بوە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناخۆ و بەهەزاران قوربانی لێکەوتەوە.
٦ - یاسر عەرەفات، سەرۆکی کۆچکردوى فەلەستین لەپاریس لەگەڵ ئیمام خومەینی کۆبوەوە و دووجاریش لە ئێران سەردانی کرد، ئێرانی بە هاوپەیمانێکی ستراتیژی بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین دەزانی، بەڵام هەر زوو پشتی کردە ئێران و لە شەڕەکەیدا لایەنگری سەدام حوسێن سەرۆکی کۆچکردوی کرد دژی ئێران. ئێرانی خومەینی دژی عەرەفات وەستایەوە، لەوساوە تا ئێستە بە پارە و چەک پشتیوانی حەماس دەکات.
٧- عەرەفات ملیۆنان دۆلاری لە موعەمەر قەزافی، سەرۆکی کۆچکردووی لیبیا وەرگرت، بەڵام لە کۆنفرانسی لوتکەی عەرەبی کە ساڵی ٢٠٠٢ لە بەیروت بەسترا، عەرەفات لە قەزافی هەڵگەڕایەوە. عەقید قەزافی فەرمانی دەرکردنی فەلەستینییەکانی لە خاکی لیبیا دەرکرد.
٨ - لە زۆر وتاردا یاسر عەرەفات سەرۆکی فەلەستین هێرشی دەکردە سەر پاشاکانی سعودیە و بە بەکرێگیراوی ئەمەریکا و ئیسرائیل ی دا ئەنان، بەشداری کرد لە دامەزراندنی ڕادیۆی ڕزگاری خاکی جەزیرە (إذاعة تحرير ارض الجزيره) کە لە بەغداوە بەرنامەکانی پەخش دەکردو لە ژێر ئیدارەی فەلەستینیەکاندا بوو.
٩- یاسر عەرەفات پشتیوانی حکومەتی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراقی کرد لە پاکتاوکردنی کوردە جوداخوازەکانی عیراق دا، کاتێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران، عەرەفات لەبەردەمی ڕۆژنامەوانان دا پڕ بەگەروی هاواریکرد: "ئەی سوپای عێراق، ئەی ئەوانەی کە خاکی پاکی عەرەبتان لە چەتەکان پاک کردەوە".
١٠- فەلەستینیەکان، دوای هەرەسی مانگی حوزەیران، هێرشێکی توندیان کردە سەر حکومەتی جەمال عەبدولناسر، دوژمنایەتییەکەش گەیشتە ئاستێک کە فەلەستینییەکانی لە میسر دەکرد بۆ ئوردن و نوسینگەو ڕادیۆکەیانی لە قاهیرە داخست.
١١ - ڕەوەندە فەلەستینییەکان له دەوڵەتەکانی کەنداوی عەرەبیدا بۆنەیەک تێ ناپەڕێ کە تیایدا سوکایه تی زۆر بە شێخەکانی دەوڵەتانی کەنداو نەکەن و گەلەکانیان بەدواکەوتو بە کرێگیراوی ئەمەریکا نە ناسێنن، هەرچەندە
لە لایەن شێخەکانی دەوڵەتانی کەنداوەوە وهەموو جۆرە ئیمتیازێکی تایبەتیان بۆ فەراهەم کراوە.
ئێمە ڕێز لە خەباتی گەلی فەلەستین بۆ وەرگرتنەوەی خاکە داگیرکراوەکەیان دەگرین، بەڵام پێویستە ئەوانیش گوێ ڕایەڵ و وەفا و دلسۆزییان بۆ ئەوانە هەبێت کە لە ڕۆژی ناخۆشی و تەنگانەدا لەگەڵیانن.
ناصر المطيري
دولة الكويت
٢٦ ربيع الاول ١٤٤٥