یەكێتی كۆنگرەی كرد

د. بەختیار ئەمین بارام
  2019-12-03     1437

ئەمڕۆ چینێكی زۆری گەلەكەمان چاوەڕوانی كۆنگرەی تازەی یەكێتی نیشتمانییەو پرسیارێكی زۆر هەیە ئایا گۆڕانكاری لەكەسانی سەری هەڕەمی ئەم حیزبەدا دەكرێت؟ ئایا پڕۆگرام‌و بۆچونی ئەم حیزبە گۆڕانكاریی‌و پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت؟

چینەكانی یەكێتی پێكهاتون یەكەم لەچینی پێشمەرگە دێرینەكان كە ئەمڕۆ زۆربەیان خۆیان دور ڕاگرتوە لەم سیاسەتەی ئەمڕۆ ی یەكێتی‌و بەشێكیان تەواو لە ناو دەرەوەی یەكێتیین‌و بەشێكی تریان لەناو ئۆرگانە سیاسی‌و سەربازیەكەدان‌و ناڕازین لەم سیاسەتە، چینی دووەمی یەكێتی بریتین لەو چینەی كە لەنەوەدەكاندا پەیوەندیان كردوەو كە لەناو ڕێكخراوەكانی حیزبدا كار دەكەن و زۆربەیان وەكو كادێرو لەپلەیەكی مام ناوەندیدا كار دەكەن ئەمانیش لەژێر فشاری حیزب لە لایەك فشاری مۆڕاڵ‌و كۆمەڵگا گیریان خواردوەو تامەزرۆی گۆڕانكاریەكی نیشتمانی ڕاستەقینەن كە لە ناو حیزبدا بكرێت‌و لەم قەیرانە دەرچن.

چینێكی تریان چینی سەركردایەتیە كە بەڕای من دوو بەشن چینێكیان كە خەڵكی شارن‌و پەیوەندی‌و ژیانی ڕاستەوخۆ ی ڕۆژانەیان لە گەڵ كەسانی خەڵكی شاریاندا هەیەو ئەمە وایكردوە كە ئەمان بەئاشكرا خۆیان دوورە پەرێز بگرن لەو گەندەڵیە گەورانەو نایانەوێت پێگەی كۆمەڵایەتی خۆیان ئیحراج‌و لەق كەن لەناو كەس كاریاندا.

ئەوەی ئەمێنێتەوە چینێكی بچوكن كە دوورن لەمۆڵگە وهۆز و شاریان‌و بەبێ هیچ ئیعتیبارێك‌و ڕێزێك مامەڵە لەگەڵ خەڵكی ئەو شارانە ئەكەن  كە تیا ئەژین‌و هەرچی كاری زۆر بەدی كەئەمڕۆ حیسابە لەسەر یەكێتی ئەمانە ئەیكەن لەكاری مافیاگەری‌و سەرانەو تۆقاندن‌و قاچاغچیەتی.

لە ١٩ی مانگی یەكدا كاتێك ئەو كۆمەڵە چەتەیە پەلاماری بەندەیان دا لەو ڕۆژەداو ڕۆژانی دواییدا كۆنگرەی یەكێتی كراو یەكێتی زۆر بەڕون‌و ئاشكرا وتی نا بۆ ئەو چینە.

تاكە دێڕێك نەبوو لە هەموو میدیاكانی یەكێتی دیفاع لەو چینە بكات، هەتا تاوانبارانیش خۆیان بێ دەنگ بوون و كاسە ژەهرەكەیان نۆش كرد، بەندە تەواوی پشتگیری هەبوو لە ئاسایش‌و دەزگای زانیاری‌و مەڵبەندیش كە خۆم بەتەنیا سەردانی هەر سێ شوێنەكەم كرد، ماڵباتی تاڵەبانی شەرمەزار بون لەو كارە قێزه‌ونە، بەڵام لەبەر ئەوەی تاوانبار نەكرێن كە ئەوان لەپشتی منەوەن هاتن‌و بێ دەنگیان هەڵبژارد، بەڵام هەر  هەمویان هاو خەم‌و هاوسۆزم بوون لە پەیوەندی تایبەتدا.

بەڵێ لەو ڕۆژەدا یەكێتی كۆنگرەی كردو بە تەنها دێڕێكیش خۆی تێوە نەگلان لەو كارە ناشرینەداو كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا كە لەگەڵ چاكسازیی دوركەوتنەوەن لەگەندەڵی و مافیاگەری.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×