نرخی نەوت و زێڕ بەردەوامە لە دابەزین
  2023-12-07       709       

بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس و ئۆنسەی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بەرزترین نرخی لەسەر ئاستی جیهان تۆماركرد، بە جۆرێك گەیشتە سەرووی دوو هەزار و ١٤٥ دۆلار، هاوكات لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نەوت لە هەردوو جۆری تەكساس و برێنت بەردەوامە لە دابەزین.

بۆ ئەمڕۆ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٧١ سەنت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە ٦٩ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە دوێنێ و چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی هەردوو جۆرەكەی نەوت دابەزیوە.

لەلایەكی دیكەوە، بۆ ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بە دوو هەزار و ٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ بە دوو هەزار و ٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×