وڵاتێکی زلهێز دژی سیاسەتەکانی ترەمپ دەوەستێتەوە
  2025-04-29       1596       
مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی فەرمانڕەوا ڕایگەیاند، گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیه‌. دەشڵێت "دژی سیاسەتەکانی ترەمپ بەرامبەر وڵاتەکەمان دەوەستینەوە و بەتایبەت هەڕەشەی لکاندنی کەنەدا بە ئەمەریکاوە".

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا و سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی فەرمانڕەوا لە وتارێدا وتی "دەزانن بۆ چوونە ناو سیاسەتم هەڵبژارد، چونکە هەستم دەکرد پێویستمان بە گۆڕانکاری گەورە هەیە لەم وڵاتەدا، بەڵام گۆڕانکاری گەورە لەژێر پاراستنی بەها بەهێزەکانی کەنەدایە".

وتیشی "وەک دەزانن، ئەمەریکا خاکی ئێمەی دەوێت، سەرچاوەکانمان، وڵاتەکەمان، بەڵام هەرگیز ئەوە ڕوونادات".

بەوتەی کارنی بێت، ترەمپ دەیەوێت تێکیانبشكێنێت بۆ ئەوەی ئەمەریکا ببێتە "خاوەنمان، ئەوە هەرگیز نابێت رووبدات، هەرگیز هەرگیز ئەوە ڕوونادات".

جێی ئاماژەیە، پارتی لیبراڵەکانی کەنەدا سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتی، پارتی لیبراڵی فەرمانڕەوا بە سەرۆکایەتیی مارک کارنی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام نەیتوانیوە زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنێت و دەبێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتێکی دیکەدا بکات.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×