ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی رەتکردەوە کە داوای دەکرد ئەو 900 سەربازە ئەمریکییەی لە سوریا جێگیرکراون، بکشێنرێنەوە.
ئاوێنە: پڕۆژە یاساكە لەلایەن راند پۆڵ، سیناتۆری كۆمارییەكانەوە ئامادەكرابو، بەگوێرەی میدیا ئەمریكییەكان بە 13 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 81 دەنگی نەخێر، رەتکراوەتەوە.
پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە، پۆڵ بە ئەنجومەنەکەی وت: "من وای دەبینم، ئەگەرچی 900 سەربازەکەمان لە سوریا هیچ ئەرکێکی گرنگیان نییە، بێ قەڵغانن. ئەوان تەڵەیەکن بۆ جەنگێکی گەورەتر. بێ هەبونی ئەرکێکی رونیش، پێموانییە بتوانن وەکو پێویست خۆیان بپارێزن، کەچی هێشتاش لە سوریان."
پۆڵ هەروەها وتی: "سەربازەکانمان بەردەوام لە سووریا دەکەونە بەر هێرش، نەک لە لایەن داعشەوە، بەڵکو لە لایەن میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانەوە."
بەڵام مچ مەککۆنێڵ، سەرکردەی کەمینەی کۆماری لە ئەنجومەنی پیران وتی "تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسایەکی لەم جۆرە، دیارییەک دەبێت بۆ ئێران و تۆڕی تیرۆرستەکانی. دەرکردنی سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێک ئەو شتەیە کە ئەوان دەیانەوێت بیبینن. ئەوە هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران هاندەدات بەرەیەک لە باکورەوە لە جەنگی دژی ئیسرائیلدا بکەنەوە."