بەهاى دۆلار بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە
  2023-12-19       814       


لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٤ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە، هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

لە ئێستادا بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى دۆلار بەرزبووەوە بەجۆرێک لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٤ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە.

هەروەها، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×