نه‌بیل ته‌میمی شاره‌زای كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بونه هۆكار بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار.
نه‌بیل ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ڕێوشوێنه حكومییه‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه بو، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆ و درهه‌می ئیماراتی له بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دينار له دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگاته نرخی فه‌رمی، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌و ڕێكارانه به مه‌رجێك ڕێكاری كاتی نه‌بن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتودا 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار و سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت.