بەهاى دۆلار بەرزبوەوە و نرخى نەوت و زێڕ دابەزین
  2024-01-24       1186       

نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بە بڕى ٣٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٦٦ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٤ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٥ هەزار و ١٣١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٢٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ١٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بە بڕى ٣٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×