بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-01-24       707       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٠ ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٥٤٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٣ ملیۆن ١٠١ هەزار و ٥٤٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٠ ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٥٤٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٣ ملیۆن و ١٠١ هەزار و ٥٤٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×