بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-01-28       659       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٨٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٣ ملیۆن ٨٦٥ هەزار و ٨٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٨٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٣ ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٨٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×