ئیسرائیل هێرشیكرده‌سه‌ر پاسدارانى ئێران‌و كوژراوو بریندار هه‌یه‌
  2024-01-29       639       

ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئیسرائیل هێرشیکردوه‌ته‌سه‌ر بارەگایەکی سوپای پاسداران لەدیمەشقى پایته‌خى سوریاو هێرشەکەش کوژراوو برینداری لێکەوتوەتەوە.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بارەگایەکی ڕاوێژکاریی سوپای پاسدارانی ئێرانی لەناوچەی "سەیدە زەینەب" لەشاری دیمەشقی سوریا بۆردومانکردوە.

لاى خۆیشیه‌وه‌ ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، بەهۆی بۆردومانەکەوە حەوت کەس کوژراون‌و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربون.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌، سوپای ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی سەرکردەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێرانی لەباڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لەدیمەشق کردە ئامانج‌و لەئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون لەنێویاندا چوار بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەبون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×