پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی سبەینێی بڵاو كردەوە
  2024-02-11       307       


بە پێی كارنەمەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان عێراق، سبەینێی پەرلەمان لە بارەی سێ پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، یەكێك لەوانە هەمواركردنەوە و خوێندنەوەیە بۆ یاسای ڕێگری كردن لە فرۆشتنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناوەڕۆكی كارنامەی كۆبوونەوەكەی سبەینێ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سبەینێی پەرلەمانی عێراق لە بارەی سێ پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، یەكێك لەوانە هەمواركردنەوە و خوێندنەوەیە بۆ یاسای ڕێگری كردن لە فرۆشتنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ .

ئاماژە بەوەش كراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا پەرلەمان خوێندنەوە بۆ هەمواری یەكەمی یاسای هاتووچۆی ساڵی ٢٠١٩ دەكات، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی ڕێككەوتی نێوان عێراق و كۆریای باشوور بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی دەكرێت.

ئەوش خراوەتەڕوو، بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×