جۆ بایدن: وەڵامدانەوەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوامدەبێت
  2024-02-13       255       

سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا جەختیلەوە کردەوە، “وەڵامدانەوەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوامدەبێت”.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “وەڵامدانەوەکانمان لەو دوو وڵاتە بەردەوامدەبێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتەکەی کار لەسەر رێککەوتنێک دەکات کە لانیکەم ماوەی زیاتر لە مانگێک خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئارامی دەبات و دژایەتی هەر هەوڵێک بەرامبەر ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەکات.

لە چەند هەفتەی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە لە سوریا و عێراق دەکرایە سەریان، زنجیرە هێرشێکیان بۆ سەر چەند پێگەیەک لەو دوو وڵاتە ئەنجامدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×