كەسێكی نزیكی هادی عامری و هاوڕێیەكی لە بەغدا كوژران
  2024-02-18       576       

بەپێی میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، كەسێكی نزیكی هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدرو هاوڕێیەكی لە روداوێكی تەقەكردندا لە ناوچەی راشیدیەی بەغدا كوژراون.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، چەند چەكدارێكی نەناسراو كە ماتۆڕسكیلییان پێبوە، لە ناوچەی راشیدیەی بەغدا تەقەیان لە دو كەس كردوەو كوشتویانن.

بەپێی میدیا عێراقییەكان یەكێك لە كوژراوەكان كەسێكی زۆر نزیكی هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدرەو دەوترێت ئاوەڵزاوی ناوبراو بوەو ناوی سەبری عامری بوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، چەكدارەكان لەدوای روداوەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×