سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هارونی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له‌وانه‌ی گوایه پشتگیری عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن له دژی كاكه حه‌مه، بردماننه لای كاكه حه‌مه و ده‌ستیانكرده ملی یه‌كتری و ئاشتبونه‌وه" و و ده‌شڵێت، "هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناو پارتی سۆسیال دیموكرات به ڕۆژێك نابێت و كاكه حه‌مه‌و عه‌بدوڵا كه‌مێك دورن له یه‌كترییه‌وه".
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت نێوه‌ندگیری له نێوان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی برای دا ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆك و جێگری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانن و ناكۆكی نێوانیان بارگرژی و جوڵاندنی هێزی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هارونی و یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناو پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌دات، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "هه‌ندێك له‌وانه‌ی گوایه پشتگیری عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن له دژی كاكه حه‌مه، بردماننه لای كاكه حه‌مه و ده‌ستیانكرده ملی یه‌كتری و ئاشتبونه‌وه".
وتیشی، "وتمان كاكه حه‌مه‌و عه‌بدوڵا برای یه‌كترین و كه‌س ته‌ره‌فگیری نه‌كات، گوڵه‌خانه ئارامبوه‌ته‌وه و كێشه‌یه‌كی وا نه‌ماوه".
له‌باره‌ی هۆكاری ناكۆكی نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای برای، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هارونی كه سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراته ده‌ڵێت، "من ناچمه ناو ورده‌كارییه‌وه، به‌ڵام ناكۆكی ناو حزبی سیاسی نه‌ك ته‌نها سۆسیالست له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتییه".
ده‌شڵێت، "كاكه حه‌مه پێشمه‌رگه بوه و عه‌بدوڵاش برای دایك و باوكییه‌تی، فه‌رمانده‌ی لیوای هێزه‌كه‌ش خاڵۆزا و پورزای كاكه حه‌مه‌یه، بۆیه هه‌ندێكمان له‌گه‌ڵ كاكه حه‌مه ئاشتكرده‌وه و ورده ورده ئه‌وانیتریش ئاشت ده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی پارتی سۆسیال دیموكرات كه له گوندی گوڵه‌خانه بڵاوه‌یان پێكرابو، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هارونی وتی، "وتمان ئه‌و خه‌ڵكه بڵاوه‌بكه‌ن و ئه‌و هێزانه نه‌مێنن، چونكه هیچ گرژییه‌ك نه‌ماوه".
سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هارونی پێیوایه، هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناو پارتی سۆسیال دیموكرات به ڕۆژێك نابێت و هه‌وڵی ده‌وێت و ده‌شڵێت، "كاكه حه‌مه‌و عه‌بدوڵا كه‌مێك دورن له یه‌كترییه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین نزیكیان بكه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گوندی گوڵه‌خانه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوری پێگه‌ی سه‌ره‌كی پارتی سۆسیال دیموكرات، بارگرژی له نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و عه‌بدوڵای برای ڕویدا و هێزیان بۆ یه‌كتری جوڵاند.
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تۆمه‌تبار ده‌كات به جوڵاندنی هێز بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری نا په‌یڕه‌وی له نێو حزبدا.
به‌رپرسانی نزیك له محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود گۆڕانكارییه حزبییه‌كان به په‌یڕه‌وی ناو ده‌به‌ن، ده‌ڵێن، مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆسیال دیموكرات گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجامداوه.
ئه‌وكاته‌ی هێز له گوڵه‌خانه بڵاوه‌ی پێكرابو به هۆی ناكۆكی نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای برای، هه‌ردوكیان به جیا له گوندی گوڵه‌خانه و شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵی كۆبونه‌وه‌بون له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌یاندا.