2019-08-30   4779     
ئا: ئاوێنە
كه‌می فولیك ئه‌سید (ڤیتامین B9) له‌ئافره‌تی دوگیان ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی دروست نه‌بونی یان خراپ دروست بونی بڕبڕه‌كانی پشت (neural tube defect) ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبونی كیس له‌پشتی منداڵه‌كه‌و هه‌ندێ جار گه‌وره‌بونی سه‌ری منداڵه‌كه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت نه‌شته‌گه‌ری بۆ بكرێ بۆ لابردنی كیسی دروست بو له‌گه‌ڵ دانانی سۆنده (shunt) له‌ناو سه‌ری منداڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی ناو مێشكی منداڵه‌كه كۆنه‌بێته‌وه.
خۆپاراستن له‌م كێشه‌یه به‌وه‌رگرتنی حه‌پی فۆلیك ئه‌سیده ده‌بێت باشتره ٣ مانگ پێش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه دوگیان بێت وه‌ری بگرێ رۆژانه یه‌ك حه‌ب تاكۆتایی سكه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، گرنترین كات ٣ مانگی یه‌كه‌می دوگیانییه.
له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی حه‌پی فۆلێك ئه‌سید ده‌بێت ئافره‌ته‌كه له‌و خواردنانه زۆر بخوات كه فۆلیك ئه‌سیدی زۆر تێدایه وه‌ك سه‌وزه، ئه‌ڤوگادۆ، بامێ، سترۆبێلی، برۆكلی، قه‌رنابیت، سپیناخ، هێلكه، گوێز، گوڵه‌به‌ڕۆژه.