لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
  2024-04-18       502       
جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی

سەرۆكی دادگای باڵای‌ فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، بەپێی ماددەكانی دەستور بڕیاریان لەبارەی بەنیشتمانكردنی موچەی موچەخۆران و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان داوە.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ دادگاكه‌دا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەگەڵ ئەتیلا تار باڵیۆزی هەنگاریا كۆبوەوەو بڕیاره‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و سەرجەم فەرمانبەرانی دامودەزگا دەوڵەتییەکانی‌ لەهەرێمی‌ كوردستان بۆ وه‌فدی‌ میوان ڕونكرده‌وه‌.

جاسم محەمەد عەبود رایگەیاندووه‌، دەستوری كۆماری عێراقی ساڵی 2005 بنەماكانی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی عێراقی چەسپاندووەو ئەو بنەمایانە كە دەبنە هۆی دەستەبەركردنی ماف و ئازادییانە گەلی عێراق كە گرنگترینیان یەكسانییە لەسەر بنەمای بڕگەكانی ماددەی 14ی دەستور بڕیار لەسەر موچەی موچەخۆران دراوە.

وتیشی، دەستاودەستكردنی  ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی ماددەی 6ی دەستورە كە دەرفەتی یەكسانی بەپێی بڕگەكانی ماددەی 16 رێگە بەدامەزراندنی حزب دەدات.

دەشڵێت، سیستەمی دیموكراسی لەعێراق پێویستی بەدامەزراوەی دەستوری هەیە لەگەڵ سیستەمێكی هەڵبژاردنی دروست و بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانەو كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردن بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەكانی ماددەی 110ی دەستورو ماددەی 117ی دەستور سەبارەت بەچەسپاندنی دەستوری كۆماری عێراق لەهەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی وەك هەرێمێكی فیدراڵی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×