ئەمنیستی ھەڵمەتێکی جیھانی بۆ ئازادکردنی قەھرەمان شوکری راگەیاند
  2024-04-25       465       

ڕێکخراوی ئەمنیستی هەڵمەتێکی جیھانی بۆ ئازادکرانی قەهرەمان شوکری ڕاگەیاند و داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات دەستبەجێ ئازادیبکات.

ئاوێنە: لە ھەڵمەتی (ڕێوشوێنی بەپەلە- URGENT ACTION)ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵتی دا هاتووە، "قارەمان شوکری لەژێر ئەشکەنجەو و لە داگایەکی نھێنی و  بەبێ بوونی پارێزەر سزادراوە، پێویستە سەرۆکی ھەرێم بڕیاری ئازادکردنی بدات".

ئاماژە بەوەش کراوە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 27ی 1ی 2021، ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکرییان دەستگیرکرد، لەبەرواری 23ی حوزەیرانی 2021، دادگای تاوانەکانی دهۆک سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، ئەمەش دوای دادگایییەکی زۆر نادادپەروەرانەو نهێنی.

باسی لەوەشکردووە بەر لەدەستگیرکردنی کاری ڕۆژنامەگەریی قەهرەمان شوکری ئەوەبوو ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەگرت. 

هاوکات ڕێکخراوەکە داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات ، دەستبەجێ و بە بێ مەرج ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری کە بە ناڕەوا سزای حەوت ساڵی بەسەردا سەپێندراوە ئازاد بکرێت و لێبوردنی تایبەتی بۆ دەربکرێت.

 

دەقی نامەی ھەڵمەتەکە:

 

داوای دەستبەجێ و بێ مەرجی ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری دەکەین

بۆ نێچیرڤان بارزانی/ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ەوە زیندانی کراوە. دوای دەستگیرکردنی، قەهرەمان شوکری بۆماوەی چەند مانگێک بێسەروشوێن کرا، لەمانگی حوزەیرانی 2021 دادگای تاوانەکانی دهۆک سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند لە دادگاییکردنێکی نهێنی و نادادپەروەرانە و لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، دادگای پێداچونەوە سزاکەی پشتڕاستکردەوە و بەسەریدا سەپێندرا.

 پێش دەستگیرکردنی بەهۆی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە قەهرەمان شوکری ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی کوردی گرتبوو سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان.

بەپێی وتەی بنەماڵەی قەهرەمان شوکری، لە ٢٧ی مانگی یەکی ٢٠٢١ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی قەهرەمان شوکری لە پارێزگای دهۆک. 

دوای لێدان لە دەرگای پێشەوە، هێزە ئەمنییەکان قەهرەمان شوکری لە جێگاکەی ڕاکێشاوە و دەستگیریان کردووە و بۆ ماوەی چوار مانگ  بێسەروشوێن کرا ، تا ئەو کاتەی بنەماڵەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان پێگەیشت و ئاگادارکرانەوە کە لە زیندانی زرکایە و لە دهۆک ڕاگیراوە. خێزانەکەی بۆ یەکەمجار سەردانیان کرد لە مانگی ئایاری ٢٠٢١و قەهرەمان شوکری پێی وتون کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان  ئەشکەنجە دراوەو تاوانە سەپێندراوەکەی سەری ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند دانی بە تاوانەکاندا ناوە لە ئەنجامی ترس و ڕاگرتنی ئەشکەنجە لەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

لە ماوەی لێکۆڵینەوە و لێکۆڵینەوەکە ڕێگەی پێنەدرا پارێزەرانی ببینێت و ڕێرەوی یاسایی کەیسەکە وەربگرن. بنەماڵەی قەهرەمان شوکری بێ ئاگا بوون لە دادگاییکردنەکە تا ئەو کاتەی لە سەردانێکدا بۆ بەندیخانە ئاگاداری هەواڵەکە بوون. 

دادگای تاوانەکانی دهۆک بە تۆمەتی پەیوەستبوون و سیخوڕیکردن بۆ کرێکارانی کوردستان (پــەکەکە)، کە ڕێکخراوێکە لەگەڵ تورکیا ململانێدان و بنکەکانی لە باکووری ناوچەکانی کوردستانە ، و هاوبەشکردنی ماددە لەگەڵیان. 

دادگای دهۆک ئامادەنەبوو پارێزەری بۆ دابین بکرێت لەدادگای تاوانەکانی دهۆک و کاتی پێویستیشی پێنەدرا و هیچ ئاسانکارییەکی بۆ ئامادەکردنی بەرگری و پارێزەرێک لەخۆی. 

قەهرەمان شوکری بە براکەی وتووە کە ئەو بێ ئاگابووە تاوەکو لەناکاو بە ئۆتۆمبێلێکی ئەمنی گواسترایەوە بۆ دادگای تاوانەکانی دهۆک. 

دادگای پێداچونەوە پشتڕاستی کردەوە بڕیارەکەی لە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی، کە بە وتەی خۆی بە ناچاری دانیپێداناوە.

داواتان لێدەکەین دەستبەجێ و بێ مەرج قەهرەمان شوکری ئازاد بکەن، ڕێز لە مافی ئازادیی دەربڕین و دڵنیابوون لەوەی کە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بە ئازادی کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ ترس لە دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، لێپێچینەوە و زیندانیکردن.

ئەوپەڕی رێزم بۆ ئێوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×