لەهەر خولەکێکدا ٥ کەس بەهۆی چارەسەری هەڵەوە گیان لەدەستدەدەن
  2019-09-14     
لەهەر خولەکێکدا ٥ کەس بەهۆی چارەسەری هەڵەوە دەمرن، بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی “WHO” ساڵانە میلیۆنەها کەس دەناڵێنن بەهۆی چارەسەری هەڵەوە.

ئاوێنه‌: بەپێێ داتایەک کە لە لایان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵانە میلیۆنان کەس بەهۆی چارەسەری هەڵەوە توشی زیان دەبن. سەرۆکی ڕێکخراوی “WHO” ڕایگەیاند ''لەهەر خولەکێکدا ٥ کەس دەمرن بەهۆی چارەسەری هەڵەوە''. 

ڕێکخراوی “WHO” دەیەوێت سەرنجی جیهان ڕابکێشێت بۆ لای ئەم پرسە لە “ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا“، کە بۆ یەکەمین جار ڕێکدەخرێت لە ١٧ی ئه‌یلول. لەم رۆژەدا شوێنە دیارەکانی وڵاتان وەک هەرەمەکانی میسڕ، هەروەها تاڤگەی جنێڤ لە سویسرا، بە ڕەنگی پرتەقاڵی لە ڕێگای گڵۆپەوە ڕەنگ دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی “WHO” نزیکەی لە سەدا چلی نەخۆشەکان لە جیهاندا دەناڵێنن بەهۆی نۆرینگە تەندروستیەکان ناحکومیەکانەوە. ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا دەناڵێنن بەهۆی چارەسەری هەڵەوە بریتین لە سەدا١٠، و زۆربەی ئەوانەی دەناڵێنن بەهۆی چارەسەری هەڵەوە خەڵکی ناوەراست و خوارەوەی جیهانن کە نزیکەی ١٥٠ وڵات دەبن، دەکاتە نزیکەی ٢.٦ میلیۆن کەس.

نەخۆشەکان هەندێکیان دەناڵێنن بە دەست بە هەڵە دیاریکردنی نەخۆشیەوە یان دەرمانی هەڵەوە، هەندێکی تریان دەناڵێنن بۆهۆی ئەوەی لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا ڤایرۆسیان بۆ دەگوازرێتەوە. زۆربەی ئەو هەڵانەی لە کاتی چارەسەرکردندا ڕوودەدەن بریتین لە بڕینی دەماری هەستیار.

دکتۆر نیلام کە سەر بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیە ڕایگەیاند ''ئەو کێشەیە کێشەیەکی جیهانیە. ئەو کێشانە زۆر جار ڕوودەدەن بەهۆی ستافی کەم ئەزموون و زۆر جار کە هەڵەیەک دەکەن لەترسی دەرکردنیان نایدرکێنن و دوایی دەبێتە کێشەیەکی گەورە و مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە. وتیشی “هەڵەکردن سروشتی مرۆڤە بەڵام پێویستە مرۆڤ لە هەڵەکانیەوە فێرببێت“.هەروەها دکتۆر نیلام ڕاشیگەیاند کە بە هەڵە دیاریکردنی نەخۆشی لە ڕووی مادیشەوە زیان بە نەخۆش دەگەیەنێت، وا لە نەخۆشدەکات کە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە''.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×