هۆشیار زێباری: كه‌ركوك عێراقێکی بچوكکراوەیە، دەبێ بەڕێککەوتن‌و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت
  2024-08-13       459       

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کەرکوک عێراقێکی بچوكکراوەیە، دەبێ بەڕێککەوتن‌و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت"، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا ڕویدا له‌شه‌ودا كراوه‌و نایاساییه‌".

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە(ئێکس) پەیامێکی دەربارەی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بڵاوکردوەتەوەو نوسیویه‌تى:"ئەوەی لەکۆبونەوەكه‌ى ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەهۆتێل ڕەشید لەبەغدا ڕویدا، دوای ئەوە هات پێکهاتەی سوننەی عەرەبی لەسیادەو تەقەدوم، چونکە پاڵ هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتیمانی‌و بابلیۆن، کارێک بوە لەشەودا کراوەو نایاساییە".

زێباری باسى له‌وه‌شكردوه‌، "ئەو پرسە سەرکەوتوو نابێت، لەبەرئەوەی کەرکوک عێراقێکی بچوكکراوەیە، حکومداریی تێداناکرێت‌و بەردەوامنابێت ئەگەر بەڕێککەوتن‌و یەکسانی‌و بەشداریی پێکهاتە سەرەکییەکان نەبێت، بەتایبەتیش تورکمان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×