سەرۆکی لیژنەی دارایی: هەرێم به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنه‌كان داهاتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق ناکات
  2024-08-17       568       
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق


سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان داهاتی ناوخۆ بەو شێوەیە رادەستی عێراق ناکات کە رێککەوتنی لەسەر کراوە. 

ئاوێنه‌: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا قسه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران‌و ڕێككه‌وتنه‌كانی‌ نێوان یه‌غداو هه‌ولێر كردو رایگەیاند، لەئێستادا حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەستی حکومەتی عێراق دەکات، بەڵام ئەو بڕە نیە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

وتیشی، لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم، کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەبارەی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانە بەوپێیەی جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ گرێبەستەکانی عێراق هەیەو داوایان لەوەزیری نەوت کردووە گرێبەستەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان هەموار بکرێنەوە.

له‌باره‌ی‌ گرفتی‌ موچه‌و گه‌می‌ پاره‌ی‌ نه‌ختینه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ دارایی فیدراڵ، عەتوان عەتوانی وتی‌، موچەی فەرمانبەران لەبودجەدا جێگیر کراوەو هیچ ترسێک نیە لەسەر نەبونی موچە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە موچەی فەرمانبەران دوا بکەوێت، بەڵام مەترسی لەسەر نەبونی نیە، چونکە لەبودجەدا جێگیر کراوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×