بانكی رافیدەین رایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستیان كردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینان.
ئاوێنە: بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردوە بە خەرجكردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بەشێوەی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خانەنشینانەی كە كورتە نامەیان پێدەگات لە هەر شوێنێك بن دەتوانن بچن موچەكانیان وەربگرن.