توێژینەوەیەک: سیاسەت مرۆڤ نەخۆشدەخات
  2019-09-26       3140       
سیاسەت ٪٤٠ی خەڵکی ڕەشبین کردووە و ٪٤یش بەهۆیەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، چەپڕەوەکانیش زیاتر کاریگەرن پێی.

ئاوێنه‌: لە توێژینەوەیەکی نامۆی زانکۆی نێبراسکا لینکۆڵن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا دەرکەوتووە کە سیاسەت و زۆر بەدواداچوون بۆ ڕوودا و بابەتە سیاسییەکان مرۆڤ نەخۆشدەخات، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و لەکاتی بانگەشەی هەڵابژردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە دەستیپێکردووە و لاری لەسەر ٨٠٠ کەس کردووە، تیایدا سود لە هەندێک ئاماری کۆمپانیای یووگۆڤ وەرگیراوە.

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، ٪٤٠ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوە داوە کە سیاسەت ڕەشبین و دەروونشێواوی کردوون و هەروەها دەرکەوتووە کە لە هەر ٥ کەسیک یەکێکیان بەهۆی سیاسەتەوە توشی خەوزڕان و بێخەوی دەبن.

بەشێکیتر لە بەشداربووەکان کە ٪٢٠ پێکدەهێنن وتویانە کە بەهۆی بابەتە سیاسییەکانەوە هاوڕێیەتیی و دۆستایەتییان لەگەڵ دەورووبەریان تێکچووە، لە هەر ٥ کەسیش یەکێکیان بەهۆی سیاسەتەوە هەست بە ماندویەتی دەروونی دەکەن. لە هەمووی نامۆترە ئەوەیە کە ٪٤ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی سیاسەتەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

جگە لە تویژینەوەکە و بەشداربووەکانیان، هاوکات ١٠ ملیۆن کەسیتر ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیەیان پشتڕاست کردۆتەوە، هەروەها کیڤن سمس زانای سیاسیی لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لایەنگرانی پارتە چەپڕەوەکان زیاتر سترێسیان هەیە و دەروونیان شێواوە.

بەشیکیتر بەشداربووانی ڕاپرسی توێژینەوەکە کە ڕێژەیان ٪١١.٥ە باسیان لەوە کردووە کە هەندێکجار سیاسەت و بابەتە سیاسییەکان بوونەتە هۆی کێشەی بەدەنی بۆ تەندروستییان، هەروەها ٪٢٩.٣شیان ئاماژەیان بەوە داوە کە بەهۆی سیاستەوە هەندێکجار کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست داوە و کاری هەڵەیان ئەنجام داوە.

هاوکات کیڤن سمس کە یەکێکیشە لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە، ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا کاری زیاتر لەسەر تەێژینەوەکە دەکەن و وردتر لە هۆکار و دەرەنجام و چارەسەرەکانی دەکۆڵنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×