سنووری ناحیەی خەلەکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش قوربانیی لێکەوتووەتەوە.
ئاوێنه: کەمێک لەمەوبەر لە نزیک ناحیەی خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە رێگای درۆنەوە کراوەتە ئامانج و ئاگری گرتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدابووە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.