کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی"رۆژی دوشەممە یاخود سێشەممە، ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی كاندیدەكانی پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشدا"دوای پەسەندکردنی ناوی كاندیدەكان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بۆیە ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێدەکات".