ئەنجومەنى سەبازى قامیشلۆ:حەوت بنکەى سوپاى تورکیامان کردووەتە ئامانج
  2019-10-09       2183       


سەرکردەی ئەنجومەنى سەبازى قامیشلۆ ئاشکرایکردووە، چەند بنکەیەکى سەربازى تورکیای داگیرکەریان کردووەتە ئامانج، دەشڵێت ''لەچوارچێوەى بەرگرى لەخۆ کردن ئەنجامیان داوە''.

ئاوێنه‌: پڵنگ قامیشلۆ، سەرکردەی ئەنجومەنى سەبازى قامیشلۆ بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە: ''حەوت بنکەى سوپاى داگیرکارى تورکیامان بە ئامانج کردووە، وەک وەڵامدانەوەى ئەو هێرشانەى تورکیا بۆ سەر گوندەکانى کە خەڵکى سڤیلیان تێدا نیشتەجێن''.

ئەو سەرکردە سەربازییەى قامیشلۆ ئەوەشى وتوە، بڕیارى وەڵامدانەوەى سوپاى تورکیا لەچوارچێوەى پارێزگاریکردنێکى ڕەوا بووە لە خۆیان.

پڵنگ قامیشلۆ ئەوەشى ئاشکراکردووە، ئەو هێرشانەیان دژ بە سوپاى تورکیا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەى تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دانیشتوى هەیە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئەردۆغان  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند  فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×