کەشناسیی عێراق: ئەمڕۆ و سبەى بارانى بەلێزمە لە هەرێمى کوردستان دەبارێت
  2024-11-03       192       

دەستەى گشتیی کەشناسیى عێراق پێشبینییەکانى خۆى بۆ رەوشى کەشوهەوا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى بارانبارین لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەى دابارینیش لە پارێزگاى سلێمانى دەبێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەى راگەیەندراوێکى دەستەى کەشناسیی عێراق، لە ناوچەکانى عێراق بە گشتى تاوەکو نیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە.

هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارینى بەلێزمە لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەى دابارین لە پارێزگاى سلێمانى دەبێت، هەروەک پێشبینیى ئەوەشکراوە لە پارێزگاکانى دیالە، میسان، واست و پارێزگاکانى ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بارانى بە لێزمە ببارێت.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە پەروەردەکانى هەرێمى کوردستان بەهۆى پێشبینىیەکانى ناسەقامگیرى کەشوهەوا و ئەگەرى دابارینى رێژەیەکى بەرزى باران، خوێندن راگیرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×