وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 760 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجكرد.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی پارتی، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە خەركردنی بڕی 763 ملیار و 146 ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەكان هێشتا پارەكە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتو بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەكەی هەرێم.