كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزببنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەورو پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا .
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 14، سلێمانی: 13، دھۆک: 13، کەرکوک: 16، ھەڵەبجە: 13، زاخۆ: 14، حاجی ئۆمەران: 6، سۆران: 14، گەرمیان: 18 پلە.