بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی سەر بەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنى حكومهتى ههرێم ڕایگەیاند، ئهمڕۆ دوشهممه شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئاوێنە: بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی، پێشبینی کەشوهەوای ئهمڕۆى ئاشكراكردوهو دهڵێت، ئهمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بەتۆمارەکانی دوێنێ (8-5) پلەی سیلیزی دادەبەزنو هەرێمەکە دەکەوێتە ژێر کەشێکی ساردی ناسەقامگیر.
بەگوێرهى ڕاگەیەندراوەکە، ئهمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.