وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بە ئیمکانیات و توانای حکومەتی هەرێم و بە نرخێکی زۆر هەرزان زەوی زۆری دەستکەوتووە و پرۆژەی زۆری کردووە و قەرزاری حکومەتە. دەشڵێت "وەک مێش مرۆڤ بێزار دەکات".
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدیدارێکدا دەڵێت "شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ نییە بە ئیمکانیات و توانای حکومەتی هەرێم، بە نرخێکی زۆر هەرزان زەوی زۆری دەستکەوتووە و پرۆژەی زۆری کردووە، باسی ئەوەش دەکرێت، زۆر قەرزاری حکومەتە".
پیرە دەشڵێت "شاسوار عەبدولواحید وەک مێشە کە بە دەوروبەری لوتی مرۆڤ دەسوڕێتەوە و ئیزعاجی دەکات".
وتەبێژی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێتی دەستی بۆ موڵک و ماڵی شاسوار عەبدولواحید نەبردووە و ئەوە دوورە لە حزبەکەی.