د.ئامانج ڕه‌حیم هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات
  2025-02-04       517       

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "موچەی هەر 12 مانگه‌كه‌ى ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوەو حكومه‌تى هه‌رێمیش پابه‌ند ده‌بێت".

ئاوێنە: د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەولێرو بەغدا، موچەی هەر 12 مانگی ساڵی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە".

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم باسی لەوەشکردوە، "بۆ زەمانەتکردنی بەردەوامیی ئەم ڕێککەوتنە، هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت لەجێبەجێکردنی پابەندییە تەکنیکی، نەوتی‌و نانەوتیەکانی، بەتایبەتیش کە ئاستەنگی یاسایی لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەپەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە، نەما".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، 3ى ئه‌م مانگه‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند، "دوای 15 ڕۆژ لەکاری بەردەوامی وه‌فده‌ تەکنیکییەکانی هه‌ردوو وەزارەتی دارایی هەرێم‌و فیدراڵ، بۆ چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکان‌و جێبەجێکردنی داواکاریەکان‌و ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و هێزە سەربازیی‌و ئەمنیەکان‌و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردولا لەسەر شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×