ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی 2ی 2025، له‌سه‌ر سنووری سووریا و لوبنان، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی كاتی سووریا و چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنانی ڕووی دا.
ئاوێنه: كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بییه) بڵاوی كرده‌وه، كه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی كاتی سووریا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانییه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن ده‌ستی پێكرد و شه‌ڕه‌كه به‌دیاریكراوی له ده‌وروبه‌ری گوندی حاویك به‌رپا بووه.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرای كردووه، كه هێزه‌كانی سووریا پێشڕه‌ویان كردووه و نزیك بوونه‌ته‌وه بۆ چوونه نێو گوندی جرماشی لوبنانی و پێشڕه‌ویه‌كانیشیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هۆكاری شه‌ڕه‌كه هێشتا نه‌زاندراوه.