یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی رەخنەی توند لە هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەگرێت كە گوایە یەكێتی داوای لێكردون مانگرتنەكەیان بكشێنن بەبێ ئەوەی هیچ كام لە داواكانیان جێبەجێ بكرێت. دەشڵێت، ئەمە نەك درۆیەکی شاخدارە، بگرە قوباد تاڵەبانی کاغەزی سپی بۆ واژو کردین، بەڵام ئێمە ئامادە نەبوین و بڕوامان بە بەڵێنەکانی نەکرد.
ئاوێنە: هادی حەمەڕەشید، یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك، رەخنەی توند لە هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕتی دەگرێت و دەڵێت، هاتون هەواڵێکی ساختەیان دابەزاندوە، کە گوایە "یەکێتی داوای لە مانگرتوان کردوە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ کام لە داواکانیان جێبەجێ بکرێت."
ئاماژە بەوەشدەدات "ئەمە نەك درۆیەکی شاخدارە، بگرە قوباد تاڵەبانی کاغەزی سپی بۆ واژو کردین، بەڵام ئێمە ئامادە نەبوین و بڕوامان بە بەڵێنەکانی نەکرد. کە پەیوەندییمان بە ئێن ئاڕ تییەوە کرد، ئەڵێن: سەرچاوەیەك لە یەکێتیی پێی ڕاگەیاندوین! ئەمە لە کاتێکدا کە بەهیچ شێوەیەك نەگەڕاونەتەوە بۆ ئێمە و وەك هەواڵێکی ڕاست بەرخوردیان لەگەڵ کردوە!"
ئەو مامۆستا مانگرتوە جەختیشدەكاتەوە "ئێمە لێرەین و لەناو ئەم خەیمەیەدا بۆ مردن هاتوین، بەڵام خوێنی ئێمە ئەبێت بە شاهیدی بێ مۆڕاڵیی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی وابەستەی هەواڵگریی!"
دەقی نوسینەكەی مامۆستا هادی حەمەڕەشید:
تراژیدیای تێکۆشان، لەسەرزەمینی دەسەڵاتی چەتە و ئۆپۆزسیۆنی فەیکدا!
هادی حەمەڕەشید، یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی
سیانزە مامۆستا و فەرمانبەر لە بناری چیای گۆیژەدا ڕاکشاوین، لەبری ئۆپۆزسیۆنی وابەستەی میتی تورک و ئیتڵاعات شەڕی دەسەڵاتی ستەمکار ئەکەین.
ئەو ڕێزەی ئێمە بە سکی برسی و دەرونی وێرانەوە، لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ گرتومانە سەد بەرامبەر بوە بە سەرۆکی یەکێتیی و براکەی.
کەچیی ئێستا هاتون هەواڵێکی ساختەیان دابەزاندوە، کە گوایە "یەکێتی داوای لە مانگرتوان کردوە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ کام لە داواکانیان جێبەجێ بکرێت!"
ئەمە نەك درۆیەکی شاخدارە، بگرە قوباد تاڵەبانی کاغەزی سپی بۆ واژو کردین، بەڵام ئێمە ئامادە نەبوین و بڕوامان بە بەڵێنەکانی نەکرد.
کە پەیوەندییمان بە ئێن ئاڕ تییەوە کرد، ئەڵێن: سەرچاوەیەك لە یەکێتیی پێی ڕاگەیاندوین!
ئەمە لە کاتێکدا کە بەهیچ شێوەیەك نەگەڕاونەتەوە بۆ ئێمە و وەك هەواڵێکی ڕاست بەرخوردیان لەگەڵ کردوە!
ئێمە لێرەین و لەناو ئەم خەیمەیەدا بۆ مردن هاتوین، بەڵام خوێنی ئێمە ئەبێت بە شاهیدی بێ مۆڕاڵیی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی وابەستەی هەواڵگریی!