"مامۆستا كەمال خدر پەستەك سۆر" پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی بو
  2025-03-14       914       

مامۆستا کەمال خدر پەستەك سۆر کە شەوی ڕابردو خۆی و هاوسەرو دو کچی بەدەستی زاواکەی کوژران، پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی بو.

ئاوێنە: مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە پرسەنامەیەكدا دەڵێت"هەواڵی کوژرانی مامۆستاو هاوڕێ و کەسایەتی ڕۆشنبیرو پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعیمان،  کەمال خدر پەستەک سۆر و مامۆستا سەباحەت زاهیری هاوسەری و دو کچی و برینداربونی نەوەیەکی بە دەستی د. سیروانی زاوایان، لە ناخەوە خەمباری کردین، بەشداری خەمی هەمو لایەکین."

مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی لە پرسەنامەكەیدا ئاماژە بەوەشدەدات "بێگومانین ئەم تاوانەو زۆر تاوانی دیکەی کوشتن کە ڕودەدەن یەکێک لە هۆکارەکان بڵاوبونەوەی چەکە لە لای خەڵکێکی زۆر و یاساش وەکو پێویست حوکمی ڕەوا لە بەرامبەر  تاوانباران جێبەجێ ناکات، تاکو تاوانی کوشتن بەم جۆرە پەرەنەسێنێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×