پەرلەمانتارێکی عێراق: لەماوەی 48 کاتژمێری دیکەدا یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئامادەدەکرێت
  2025-04-15       764       

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەزاری شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە كارمەندانی پەرلەمانی ڕاسپاردووە لەماوەی 48 كاتژمێردا یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئامادە بكەن و بەدەستی دەیدەن بە سەرۆك كۆمار.

ئاوێنە: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و شارەكە لەڕووی ڕووبەری جوگرافی و بازنەی هەڵبژاردن و ئاوەدانكردنەوەی بەمیدیاکانی راگەیاند "قسەم لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە ئەویش كارمەندانی پەرلەمانی ڕاسپاردووە لەماوەی 48 كاتژمێردا یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی بەدەستی بیدات بە سەرۆك كۆمار، لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا دكتۆر لەتیف ڕەشید یاساكە واژۆ دەكات".

رونیشیکردەوە "دواتر یاساكە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی داد و لە كۆتاییدا لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاودەكرێتەوە، هەموو ڕێكارەكان لە مانگێك زیاتر تێناپەڕێت".

سەبارەت بەوەی ئەو یاسایە چی لە دۆخی شارەكە دەگۆڕێت؟ ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەڵەبجە لەپڕ وەك سلێمانی و هەولێری لێنایەت، دەشڵێت چونكە "ئەوەی ئێستا هەڵەبجەی كردووەتە پارێزگا قوربانییەكانییەتی، دەبێت سەرەتا ئەو فەرمانگانەی سەربە سلێمانین بیهێنینەوە سەر هەڵەبجە، ئەوەش چەند ڕێكارێكە لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا".

بەوتەی چرۆ محەمەد "جاران داوای هەر شتێكمان بكردایە، دەیان وت؛ هەڵەبجە پارێزگا نییە، بەڵام ئێستا پارێزگایە و ئەركی ئێمە قورسترە، دەبێت جگە لەو %12ی پشكی هەرێم لە بودجە، هەوڵ بدەین بودجەیەكی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابینبكەین، بۆ ئەوەی شارەكە بخرێتە سەر پێی خۆی، چونكە هەڵەبجە ژێرخانی ئابووری سفرە".

پەیوەست بەوەی ئەو شوێنانەی دەكەونە سەر پارێزگای هەڵەبجە کامانەن؟ ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتی "هەریەكە لە شارەدێیكانی بیارە، بەمۆ و سیروان لەگەڵ شارۆچكەی خۆرماڵ دەكەونە سەر شارەكە".

تایبەت بە دیاریكردنی بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجە ئەوەشی خستە روو "سەد لە سەد لەم هەڵبژاردنە پەرلەمانی عێراق ناتوانرێت بازنەیەكی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابنرێت، چونكە یاسای هەڵبژاردنەكان شەش مانگی دەوێت تا هەمووار بكرێتەوە، هەروەها چوونەبواری جێبەجێكردنەوەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەش نزیكەی مانگێك دەخایەنێت، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە هەڵەبجە وەك هەڵبژاردنی ساڵی 2021بەشداری دەكات". چرۆ محەمەد وای وت

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵه‌ ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌ك و برینداربونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌
ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان؛ هیچ بڕە پارەیەکی زیادە مەدەن بە بریکارەکان
عەبدولئەمیر شەمەری پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراقی وەرگرتەوە
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعودیە بە مەرجی پەیوەستبوونە بەڕێککەوتنەکانی ئەبراهام
پەرلەمانتارێكی عێراق: له هەرێم بە بەهای دو تریلیۆن دینار موڵكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌
عەباس عراقچی: عەلی زەیدی نێوەندگیر نییە لە نێوان ئەمریکا و ئێران
سەردانی عەلی زەیدی بۆ تاران؛ تاقیکردنەوەی سیاسەتی هاوسەنگیی بەغدا لە نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە؛ هەنگاوە سەربازییەکان بۆ توندکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران خێرا دەکرێن
جەمال کۆچەر: پڕۆژەی ناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە؛ چاوەڕوانی بڕیاری عەلی زەیدین
واشنتۆن پۆست: ترەمپ بیر لە دەستوەردانی سەربازی لە"مالی" دەکاتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×