دژه‌تیرۆری كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێنج درۆن له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیان لێبكه‌وێته‌وه.
ئاوێنه: دژه‌تیرۆری كوردستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمموزی 2026، لە کاتژمێر 9:32 تا 9:45ی خوله‌كی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، درۆنه‌كان لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.