به‌هۆی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی توركیا، ماوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی توركیا، ھەریەکه لە کۆمپانیاكانی تورکیش ئێرلاین و ئه‌ی جێت تا کۆتایی تەموز و پێگاسۆس-یش تا 27ی تەموز، بەھۆی دۆخی ئه‌منی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوه، ماوه‌ی ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ھەولێر درێژکردەوە.
کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوەکردوە کە گەشتیاران دەتوانن دوا زانیارییەکانی گەشتەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە ببینن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی 22ی تەموز ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانییان بۆ ھەولێر درێژکردەوە، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ کۆتایی مانگى تەموز درێژکردەوە.