كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە سبەی یەكشەممەوە دەرگای وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێتەوە.
ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە سبەی یەكشەممەوە ماوەی وەرگرتنی لیستی كراوە و تاكەكەسی ناوی كاندیدان دەست پێدەكات.
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی وەرگرتنی ناوی كاندیدان تاوەكو كۆتایی دەوامی رەسمی لە 24ی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت.