وەزارەتی بازرگانی عێراق: كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراک لە سێ پارێزگاكەی دیکەی هەرێم كارا دەكرێت
  2025-05-24       793       

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە سێ پارێزگاكەی دیکەی هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت.

ئاوێنە: تالیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، "زیاتر لە 23 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سنوری 13 پارێزگای عێراق زانیارییەكانیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك نوێ كردوەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاوڵاتیان بە ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەفتەی رابردو سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە كاراكرا، بڕیارە ئەم هەفتەیەش سیستمەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كارابكرێت".

ئەوەشی خستەڕو، "لە سنوری شەش پارێزگای عێراق ناوی 600 هەزار هاوڵاتی لە سیستمی كۆبۆنی خۆراك سڕدراوەتەوە، بەهۆی مردن و چونە دەرەوەی وڵات و دوبارە بونەوە و ناوی وەهمییەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×