ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/24 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له هه‌ردوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نگه‌س كینگ، سیناتۆری سه‌ربه‌خۆ له ویلایه‌تی مه‌ین و جه‌یمس لانكفۆرد، سیناتۆری كۆماری له ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاریكاریی هاوبه‌شیان به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاووتوێ كرد و ده‌رباره‌ی دۆخی سوریا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی كۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌ره‌پێدانی هاوكاریی نێوانیان له بواره جیاكاندا كرده‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تایبه‌تی باسی له ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "لای خۆیه‌وه شاندی میوان وێڕای ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا به بایه‌خێكی زۆر و وه‌ك هاوپه‌یمانێك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی پابه‌ندیی ئه‌مریكا بۆ پشتگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌ییشتن، هه‌روه‌ها داكۆكییان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه كرده‌وه.