بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ئێران تەنها لە مانگی نیساندا ٤٥ ژن کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون، هەروەها شەش ژن لەو وڵاتەدا لەسێدارە دراون.
ئاوێنە: کوشتنی ژنان لەسەر دەستی هاوسەرەکانیان، یاخود لەسەر دەستی باوک و برا و کوڕەکانی خۆیان لە مانگەکانی ڕابردوودا بە چڕی مانشێتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بوون، ڕێکخراوەکانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ ئەمە تەنیا وەک ڕووداوی تاکەکەسی یان کێشەی خێزانیی و کۆمەڵایەتی لە قەڵەم نادەن، بەڵکو وەک دەرکەوتنی جۆرێک لە توندوتیژیی سیستماتیک سەیری دەکەن، کە ڕەگ و ڕیشەکەی ئەقڵییەتی پیاوسالاریی و دەسەڵاتدارین.
لە ئێران یاسا ناتوانێت ژنان بپارێزێت، بەڵکو بە هۆکاری بیروباوەڕی پیاوسالاریی و ئایینی توندڕەو، ڕێگە بە باوک و هاوژینەکان دەدات بڕیاردەری یەکەم بن لەسەر چارەنووسی ژنان و دەیانکات بە قوربانی. هەروەها پیاوانی تاوانبار زۆربەی کات بەهۆی یاسای کۆنەپارێزی باری کەسێتییەوە لە لێپرسینەوە دەربازیان دەبێت.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ئێران تەنها لە مانگی نیساندا ٤٥ ژن کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون، هەروەها شەش ژن لەو وڵاتەدا لەسێدارە دراون.