بەریتانیا گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
  2025-05-24       257       

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، چەند کۆمپانیایەکی وڵاتەكەمان گەشتەکانیان بەهۆی هێرشی حووسییەکانی یەمەنەوە بۆ سەر ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی تەممووز ڕاگرت.

ئاوێنە: هێڵی ئاسمانی بەریتانیا، سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەكەیان بۆ ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیارییان بڵاوکردەوە.

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، چەند کۆمپانیایەکی بەریتانیا گەشتەکانیان بەهۆی هێرشی حووسییەکانی یەمەنەوە بۆ سەر ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی تەممووز ڕاگرت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن، بەهۆی ئەوەوە چەند کۆمپانیایەکی بەریتانیا بڕیاریاندا گەشتەکانیان بۆ کۆتایی مانگی تەممووز ڕابگرن.

دەشڵێن، ئێمە بۆ باروودۆخی ئەمنیی ئیسرائیل زۆر نیگەرانین، چونکە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانەوە چەندین هێڵی ئاسمانیی جیهانیی گەشتەکانیان ڕاگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حووسییەکانی یەمەن بەردەوامە و دوای هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانی بن گۆریۆن، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانمان بۆسەر حووسییەکانی یەمەن زۆر زیاتر دەکەین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×