هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی دەستیپێکردوە
  2025-05-25       367       

یاسای سزاکانی تورکیا پێش جەژنی قوربان هەموار دەکرێتەوە، ڕۆژنامەنوسێکی تورکیش دەڵێت، دەمیرتاش و بەرپرسانی دیکەی هەدەپە ئازاد دەکرێن. 

ئاوێنە: عایشە یەڵدرم، رۆژنامەنوسی تورک لە وتارێکدا ئاشکرایکردوە، عەبدوڵڵا گولەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە هەفتەی ڕابردو لەگەڵ پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆبوەتەوە بۆ تاوتوێکردنی هەمواری یاسای سزاکان، داواکارییەکانی دەمپارتی تا رادەیەکی باش جێبەجێکراون، بەڵام ئەندامانی ڕیکخراوی فەتۆ لە هەمواری یاساکە سودمەند نابن.

ئەو رۆژنامەنوسە نوسیویەتی: دوای هەموواری یاسای سزاکان کارکردن لە دۆسیەی کۆبانێ کە لە (16-5-2024) بڕیاری کۆتایی لەسەردرا، هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ دەیان بەرپرسی دیکەی پارتەکە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا دەستپێدەکات. 

بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و بەرپرسانی دیکەی هەدەپە پارێزەرانی دۆسیەکە ماوەی ساڵێکە چاوەڕوانن بەهۆی ئەوەی دادگا هۆکاری سزادانەکانی بڵاو نەکردوەتەوە بڕیارە دوای هەمراوی یاسای سزاکان دادگا ئەو هۆکارانە بڵاو بکاتەوە.

 لە دوای بڵآوکردنەوەی هۆکارەکانیش کارکردن بۆ ئازادکردنیان دەستپێدەکات کە ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت، بەو سزایەی تا ئیستا بەسەریان بردوە سزادراوانی دۆسیەیە کۆبانێ ئازاد دەکرین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×