ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵی به‌قاچاغ بردنی سه‌دان تۆن كه‌ره‌سته‌ی نایاساییان له هه‌رێمه‌وه بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق پوچه‌ڵكردۆته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر 51 بارهه‌ڵگردا گرتوه كه ویستویانه باری قاچاخ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بازگه‌كانی گومرگدا بۆ ناوچه‌كانی نێوه‌ڕاست و باشوری عێراق تێپه‌ڕێنن.
ئاوێنە: ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌فره‌زه‌كانیان له كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دیاله له‌كاتی پشكنینی بازگه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر 51 بارهه‌ڵگردا گرتوه كه سه‌دان تۆن كه‌ره‌سته‌ی نایاساییان تێدابوه و ره‌زامه‌ندی فه‌رمیی گومرگ-یان نه‌بوه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتوشیەتی"ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌و بارانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، مامه‌ڵه‌ی ساخته‌یان بۆ كراوه، یان فێڵیان تێدا كراوه به‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رهه‌می دیكه‌یان بۆ كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنیان".
بەپێی قسەی دەزگاكە "ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، بریتی بون له خۆراك، ئامێری كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی، كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی و بیناسازی، پاككه‌ره‌وه و گه‌نم" و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانیش ده‌ستگیر كراون.