لە ٢٣هەمین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە دەربارەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد، ستراتیژی دیپلۆماسی و یەکێتی نەتەوەیی، گفتوگۆی بەرفراوان کرا. کۆنگرەكە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆتایی هات.
ئاوێنە: لە دانیشتنی دوەم ڕۆژی جڤاتی گشتی ٢٣هەمینی کەنەکە، کۆنسەی بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی ئەنجامدا. بە گفتوگۆ و کۆی دەنگی نوێنەران، ١٩ ئەندانی کۆنسەی بەڕێوەبەری كران بە ٢٣ ئەندام. پاشان هەڵبژاردن کرا. کۆنگرەکە بە خۆناساندنی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری و پێشنیارەکان بەردەوام بو.
هاوسەرۆکانی کەنەکە زەینەب موراد و ئەحمەد کاراموس کە دوبارە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێرانەوەو پاشان قسەیان كرد. زەینەب موراد ڕایگەیاند لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتیی مەزنیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد، وتی: "دەبێت خەباتی نەتەوەیی بەدیسپلینتر بکرێت و زەمینەی دیپلۆماتیک پتەوتر بکرێت".
ئەحمەد کاراموس ڕایگەیاند قۆناغەکە هەستیارەو وتیشی"لە دو ساڵی بەردەمماندا بۆ پتەوکردنی خەباتی یەکێتیی نەتەوەیی و پەیوەندیی دیپلۆماسی و نێونەتەوەیی وەک یەک دەنگ کاردەکەین بۆ نوێنەرایەتی گەلی کورد".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە زوبەیر ئایدار ڕایگەیاند، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، دەبێت تورکیا دەست هەڵبگرێت لە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد.
ئایدار بانگەوازیکرد بۆ بەشداربون لەو کۆنفرانسەی لەلایەن کەنەکەوە ڕێکدەخرێت بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی و بۆ ئەو گردبونەوەیەی کە لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.
کۆنگرەکە بە گفتوگۆ و پێشنیاری بەشداربوانی چوار پارچە و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و کەسانی بەشداربو، وە باسکردن لەسەر پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان، کۆتایی هات.
ئەم کەسانە بۆ کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە هەڵبژێردران:
١- شێخ شەماڵ
٢_ ڕەفیق غەفور
٣_ ئەکرەم حوسۆ
٤_ ئیبراهیم عەلیپور
٥_ بەهزاد پیرموسا
٦_ شێرکۆ محەمەد ئەمین
٧_ فاروق جەمیل
٨_ میران ساڵەح
٩_ شوکروڵا محەمەد ئەمین
١٠_ عوسمان ئەرگین
١١_ سەعید سەنەندەجی
١٢_ یەعقوب میرزا
١٣_ زوبەیر ئایدار
١٤_ نەیلوفەر کۆچ
١٥_ ڕۆژین موکریان
١٦_ دیمەن سوهرابی
١٧_ شەهلا حەفید
١٨_ ئاریا عیسا
١٩_ فاتمە لەکتۆ
٢٠_ زەینەب موستەفا
٢١_ نورە ئالکیش
٢٢_ پەروین سەعید
٢٣_شیلان ئیمانئۆغلو